بانگه واز بۆ ئازادی و یه کسانی جنسیه تی له ئێران
بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژی و سه‌رکوت له ئێران، ئازاد کردنی خێرای هه‌موو گیراوان،داوا له هه‌موو داکۆکیکارانی مافی ژنان،رێکخراو و تۆره کانی به‌رگری له مافی ژنان و فمینیسته کانی جێهان ده‌که‌ین هاوریز له‌گه‌ڵ خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنان له هه‌موو جێهان، بۆ پشتگیری له بزوتنه‌وه‌ی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نیه‌کان له ئێران چالاک بن و له مانگی مارسی 2010 له هه‌موو دونیا چالاکیی پشتگیرانه‌ی و ناڕه‌زاییانه‌ی خۆیان له ژێر درۆشمی" ئازادی و یه‌کسانیی جنسیه‌تی له ئێران" ده‌رببڕن و به کاروچالاکای بینوێنن
بزونتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران له سی ساڵی رابردوو دا یه‌کێک بووه له بزوتنه‌وه پێشه‌نگ و پێشڕه‌وه‌کانی خه‌بات بۆ ئازادی و یه‌کسانی له ئێران‌دا. هه‌ڵاوێردنی جنسی پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵاوێردنی ئه‌تنی ، ئایینی، سیاسی، ئابوری و چینایه‌تی هه‌یه.
لێره‌وه‌ش، به‌رخۆدانی ناتوندوتیژانه‌ی ژنان و پیاوانی لایه‌نگری یه‌کسانی جنسیه‌تی- له بواره یاسایی،که‌لتووری، ئابوری و...کاندا- کاریگه‌رییه‌کی قوولێ له سه‌ر گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسی‌خوازی هه‌بووه.ژنانی ئێران ساڵانێکی زۆره رێگا و مۆدێلی جۆراوجۆری تاکه که‌سی و گشتی و به‌کردنه‌وه‌ی که‌مپه‌ینی جۆراوجۆر بۆ گۆڕانی یاسا نایه‌کسانه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی داوا بۆ یه‌کسانی ،له رێگه‌ی ئازادی دا هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوه و له‌م ره‌وته‌دا، تووشی ئازار‌و هه‌ڕه‌شه و سه‌رکۆنه و گرتن هاتوون و هه‌ر ئێسته‌ش ژماره‌یه‌کی زۆریان له زینداندان.
پاش تێپه‌ڕبوونی 8 مانگ به‌سه‌ر ده‌هه‌مین خۆلی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی له ئێران و ده‌سپێکردنی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی، په‌ره گرتنی هه‌ر رۆژه‌ی خه‌باتی دێمۆکراسیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران رووبه‌رووی سه‌رکوتی زیاتر و توند وتیژانه تر بوه‌ته‌وه. به کارهێنانی توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، ده‌سبه‌سه‌رکردن، ئه‌شکه‌نجه، ده‌ستدرێژی و ده‌رکردن و به‌ڕێوه‌بردنی سزای قورس له زیندانه‌وه تاکوو ئێعدام ، بواری توندوتیژی دژی چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ئێرانی به‌ربڵاوتر کردوه‌ته‌وه. هه‌ر ئێسته ده‌یان ژن، ژنانی چالاکی نێو بزوتنه‌وه‌ی ژنان،سه‌وز، بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری، بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر و یان حوکمی زۆر قورسیان دراوتێ و ، هه‌ررۆژه‌و ناوگه‌لێکی تازه، لیستی مه‌حکومانی مه‌ده‌نی و سیاسی درێژتر ده‌کاته‌وه . له وه‌ها بارودۆخێکدا هاوکات له گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرتنی ژنانی چالاکی نێو بزوتنه‌وه‌ی گشتی و به تایبه‌ت چالاکانی بواری ژنان،پرۆژه یاسای یاساییکردنی هه‌ڵاویردانی جنسیه‌تی وه‌ک پرۆژه‌یاسای پشتگیری له خێزان که‌وتوه‌ته ئاستێکی خێراتره‌وه. به‌م جۆره له سیهه‌مین ساڵی په‌سه‌ندکردنی کۆنوانسیۆنی لابردنی هه‌موو هه‌ڵاوێردنه کانی دژی ژنان (CEDAW)( که ئێران واژۆی نه کردوه)، ئێمه سیهه‌مین ساڵی هه‌ڵاوێردان دژی ژنان له ئێران ئه‌زموون ده‌که‌ین. سی ساڵ نایه‌کسانی له ژێر ناوی شه‌رع و یاسادا . له نزیکی کۆنگره‌ی پێکه‌ن زێده 15(مارسی2010)، واته 15 ساڵ پاش به‌رێوه چونی چواره‌مین کۆنفرانسی جێهانی ژنان که ئاکامه که‌ی دانانی پێڕه‌و بوو بۆ ده‌وڵه‌ته‌کان، ده‌وڵه‌تی ئێران هیچکام له ئه‌رکه‌کانی خۆی بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م هه‌ڵاوێردانانه به‌جێنه‌هێناوه.
له‌م دۆخه هه‌ستیاره دا، په‌ره پێدانی هاوپشتیی جێهانی هه‌موو ژنانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی جێهان له گه‌ڵ خۆشکه ئێرانیه‌کانیان و هه‌موو لایه‌نگرانی مافی یه‌کسان(به پیاو و ژنه‌وه)، به‌نده به پشتگیریی به‌ربڵاو له بزوتنه‌وه‌ی دێمۆکراسیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه. بزوتنه‌وه‌کانی مافه مه‌ده‌نیه‌کان له ئێران‌دا ساڵانێکه رووی ده‌میان کردۆته خه‌ڵکی خۆیان و هه‌موو جێهان و ئێستا له ئاستی هه‌موو دونیادا خۆیان بوونه‌ته میدیا ی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی هۆگرانی ئازادی و یه‌کسانی بۆ هاوپشتی و هاوخه‌باتی بانگ بکه‌ن
داوا له دادۆکیکارانی مافه‌کانی ژنان،گرووپ و تۆڕه‌کانی ژنان بۆ هاوپشتی له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران
ئێمه بۆ راگرتنی توندوتیژی و سه‌رکوت له ئێران،ئازادیی خێرای گیراوان ،داوا له هه‌موو داکۆکیکارانی مافه‌کانی ژنان،رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی ژنان و کۆی فیمینیسته‌کانی جیهان ده‌که‌ین له هه‌موو شوێنێکی جیهانه‌وه پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نیه‌کانی ئێران بکه‌ن و له مانگی مارسی 2010 دا له هه‌ر شوێنێکی جیهان که هه‌ن له ژێر درۆشمی "ئازادی و یه‌کسانیی جنسییه‌تی له ئێران"دا چالاکی پشتگیرانه و ناڕه‌زاییانه رێک بخه‌ن.
|